ده‌ستپێكردنى پڕۆگرامى پشتگیریكراو له لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وڕوپاوه له عێڕاق به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیكردن و چاكبوونه‌وه و سه‌قامگیرى له‌ڕێگه‌ى په‌ره‌سه‌ندنى ناوخۆییه‌وه
ده‌ستپێكردنى پڕۆگرامى پشتگیریكراو له لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وڕوپاوه له عێڕاق
به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیكردن و چاكبوونه‌وه و سه‌قامگیرى له‌ڕێگه‌ى په‌ره‌سه‌ندنى ناوخۆییه‌وه
به‌سڕه، 28 ى ئادارى 2019 - پڕۆگرامى گه‌شه‌سه‌ندنى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP و پڕۆگرامى نیشته‌جێبوونى مرۆیى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UN-Habitat به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه بۆ هاریكاریكردنى عێراقیه‌كان كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى بتوانن ئامانجى چاكبوونه‌وه و سه‌قامگیرییان بپێكن لە رێگەی گەشە پێدانی ناوچەیی.
له‌به‌روارى 28 ى ئادارى 2019دا، نوێنه‌رانى ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵى و ناوخۆییه‌كان و سه‌رۆكى كۆمه‌ڵگاكان و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان و بازرگان و كه‌سانى ئه‌كادیمى و ئاژانسه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و جێبه‌جێكارانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێیدا ئاماده ده‌بن.
به بودجەی 47.5 ملیۆن یۆرۆ له‌لایه‌ن یه‌كێـى ئه‌وروپاوه بەخشراوە بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ، ئامانجى ئه‌م پرۆگرامه پاڵپشتى كردن و جێبه‌جێكردنى کردارە ناوخۆییە گرینگەکانە ، کە لە پلانی گەشە پیدانی هەرێمایەتی و وزەی کاری بەردەوام وەرگیراوە کە لە ژێر پرۆگرامی گەشەپێدانی ناوجە خۆجێییەکان(LADPII) بەرهەم هاتوون، پێشینه ده‌دات به هەر یەک لە پارێزگایه‌كان بۆ هه‌وڵدان به‌مه‌به‌ستى به‌رجه‌سته‌كردن و جێبه‌جێكردنى گشت سیاسه‌ته‌كانى كار. هه‌روه‌ها پشتگیریكردنى لامه‌ركه‌زیه‌تى هێز به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌یان له ناوه‌نده‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كان، له‌ڕێگه‌ى به‌ره‌وپێشچوونى توانا دامه‌زراوه‌ییه‌كان و سودوه‌رگرتن له سیسته‌مه‌كانى ده‌ستخستنى داهات و هه‌ماهه‌نگى دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته نێوخۆییه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وڕوپا و زیادكردنى تواناى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بۆ به‌رگریكردن له هۆیه‌كانى نشونما و په‌ره‌سه‌ندنى ناوخۆیى و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى ماڵ و قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كان و چاككردنه‌وه‌ى ژێرخانه لاوه‌كییه‌كان له‌و شوێنانه‌دا كه له‌ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینیوه و هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنى هه‌لى كار و به‌ره‌وپێشبردنى لێهاتوویى و ڕاهێنانه پیشه‌ییه‌كان و هه‌روه‌ها بە گەڕ خستنی سه‌رچاوه‌ى زیاتر و باشتركردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نى به‌خشه‌ردا به‌شێكى تر ده‌ن له چاڵاكییه‌كان.
وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى فیدڕاڵى عێراق، د. نوری الدلیمی، گوتى "كۆمه‌ڵانى عێراق به‌په‌رۆشن بۆ دووباره ئاسایی بوونه‌وه‌ى دۆخى ژیانیان پاش چه‌ندین ساڵ له بوونى شه‌ڕ و ناسه‌قامگیرى. هه‌روه‌ها ئێمه‌ش ئه‌وپه‌ڕى هەوڵمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى پێًداویستییه‌كانیان . پێشكه‌وتن له‌سه‌ر ئاستى نێوخۆیی دا هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى دروست. زۆر شادومانین كه یه‌كێتى ئه‌وڕوپا و UNDP و UN-Habitat له‌م بار‌و دۆخە سە‌خته‌دا پشتیانگرتوین."
پارێزگارى به‌سڕه، به‌ڕێز اسعد العیدانى، ڕایگه‌یاند" دانیشتوانى به‌سڕه و پارێزگاكانى تر‌ى ئه‌م ووڵاته داواكارى ڕه‌وایان هه‌یه. پێویستیان به خزمه‌تگوزارى گشتى گونجاو و زۆرێك له هه‌لى كار و گشت هاوكارییه‌ك كه یارمەتی دەربێت بۆ ینیاتنانه‌وه‌ى ژیانى خۆیان و منداڵەکانیان. ئێمه پابەندین بە كاركردن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌مان و كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌ه‌نییه‌كان و هاوکارەکانمان بۆئه‌وه‌ى ئه‌م پرۆگرامە کە بودجەی یه‌كێتى ئه‌وروپاییە، تاوەکو ئه‌وپه‌ڕى سووده‌كانى خۆى بگه‌یه‌نێت و به‌ڵكو ئێمه‌ش بتوانین دوبارەی بکەینەوە ئەم جارە بە سەرمایەی خۆماڵی."
سه‌رۆكى شاندى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ عێراق ، باڵوێز ڕامۆن بلێكوا، گوتى " يەكێتيى ئەوروپى بەتوندى پابەندە بە یارمەتی دانی حكومەتى عێراق لە هەوڵەكانى بۆ بەر جەستەکردنی پەرەسەندنی ناوجەیی گشتگیرتر و بەرپرسیارتر. ئەم بەرنامەیەی یەکێتی ئەوروپا دڵنیایی دەدات لە باشتر کردنی خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دانيشتوانى عێراق. وەک وەڵامێک بۆ پێوێستییە دەمودەستەکانی بەسرە و پارێزگایەکانی تری عێراق."
خاتو مارتا ڕیوداس، جێگرى نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ماهه‌نگكارى نیشته‌جێ و هه‌ماهه‌نگكارى مرۆیى، گوتى "فه‌راهه‌مكردنى هه‌لى كار و باشتركردنى دۆخى گوزه‌ران و به‌ره‌وپێشبردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ئه‌و چاڵاكییانه‌ى خزمه‌ت به سروشت ده‌كه‌ن هه‌ندێك له پیشینه‌ى كاره‌كانمانن له به‌ره‌وپێشچوونى نێوخۆیى عێراق دا. ئافره‌تان و لاوان دوو به‌شى دانه‌بڕاوه‌ن له‌م پڕۆسه‌یه‌دا. پشتیوانییه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌وڵى به‌یه‌كگه‌یاندنى دوورییه‌كان ده‌دات و هه‌روه‌ها هه‌وڵى پێشخستنى به‌ڕێوه‌بردنى نێوخۆیى ده‌دات."
خاتو یوكۆ ئۆتسوكى سه‌رۆكى UN-Habitat له عێراقدا، سوپاسى یه‌كێتى ئه‌وروپاى كرد بۆ به‌خشنده‌ییان بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى شاره‌كانى عێراق و گوتى"UN-Habitat له چاڵاكییه‌كانى بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى شاره‌كانى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ك دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى نیشته‌جێبوون و قوتابخانه‌كانه‌و شوێنه گشتییه‌كان و چاككردنه‌وه‌ى ژێرخانه لاوه‌كییه‌كان و دروستكردنى هه‌لى كار و به‌روپێشبردنى كارامه‌یی و خستنه‌وه‌ى داهات." هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختى له‌سه‌ر كارى UN-Habitat كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون و بره‌ودان به چاكبوونه‌وه و خۆگونجاندن و بنیاتنانه‌وه له عێراقدا.
ئەم پڕۆگرامە هاوكارى حكومه‌تى عێراق ده‌كات له باشتركردنى حكومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌رتر و ڕونتر حكومه‌ته نێوخۆییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان به‌ڕێوه ببه‌ن. زیاتركردنى گه‌شه‌ى ئابوورى و دروستكردنى هه‌لى كار و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه سه‌وزاییه‌كان به به‌شداریپێكردنى لاوان و ئافره‌تان.باشتركردنى دۆخى گوزه‌رانى ئاواره گه‌ڕاوه‌كان له‌و ناوچانه‌دا كه كه‌وتونه‌ته به‌ر كاریگه‌رى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئه‌و پلانه‌ى كه له‌م دواییه‌دا ته‌واو بووه LADP II ، پرۆگرامه‌كه له‌م نۆ شاره‌ى عێراقدا جێبه‌جێ ده‌كرێت: ئه‌نبار، به‌سره، دهۆك، هه‌ولێر، میسان، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌ددین، ساێمانى و زیقار.