European Union External Action

وتەی وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستانی عیراق

Bruxelles, 01/10/2018 - 18:50, UNIQUE ID: 181001_9
Statements by the Spokesperson

وتەی وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستانی عیراق

دوێنێ دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانی عیراق بەشداریانکرد لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێم دوابەدوای ساڵێک لە دواخستنی پرۆسەکە لەوادەی پێشووی لە نۆڤەمبەری ٢٠١٧.

ئەنجامدانی ئەم ھەڵبژاردنانە گرنگە چونکە دەرفەتی ئەوەی دا بە دەنگدەرانی ھەرێم بۆ پیادەکردنی مافە دیموکراسییەکانیان.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئارام و ڕێک و پێک بە ڕێوە چووە. ئێستا پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان دەبێ خێرا و شەفاف کۆتایی بێت و دەرەنجامەکان دەبێ لەلایەن ھەموو حیزبەکان قبوڵ بکرێت. دوای ئەوەی داواکارییەکانی سەبارەت بە سەرپێچی لەڕێگای ڕێکارە بەردەستەکانەوە وەڵامبدرێنەوە و ئەمەش ببێتە ئەنجامی دروست کردنی حوکمەت و پەرلەمانی داھاتوو.

یەکێتی ئەوروپا وەکو ھاوبەش و پاڵپشتێکی بەھێزی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە چاوەڕوانی کارکردنە لەگەڵ حکومەتی تازەی ھەرێمی کوردستانە.