سەردانکردنی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بۆ ھەولێر پەیوەندیەکانی لە نێوان نێردەرو دەسەڵاتدرانی ھەرێمی کوردستاندا بەھێزتر کرد

09.07.2021

 

 ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق EUAM کار دەکات  بۆ کردنەووی ئۆفیسێک لە ھەولێر  سەرباری ھەبوونی بنکەیەکیان لە بەغداد. بەڕێز کریستۆف  بویک بەم دواییە سەردانی هەولێری کرد بۆ ئەوەی چاوی بە دەسەڵاتدارانی هەرێم بکەوێت بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری چاکسازی کەرتی ئەمنیدا. سەردانەکە لە 30 حوزەیران تا 4 ی تەمموزی 2021 بەڕێوەچوو.

لە یەکەم ڕۆژی سەردانەکەیدا 30 حوزەیران بۆ هەولێر ، کریستۆف بویک لە لایەن بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان – عێراق و ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

بەرێز بویک کۆرتەیەک دا لەسەر ئەرکەکانی نێردەکەی بۆ بەرێز سەروک وەزیران و گفتوگۆیان کرد لەسەر مەترسیەکانی سەر هەرێم و عێراق. بەرێز بویک تیشکی خستە سەر رۆلی نێردەکە بۆ بەرەو پێش بردنی چاکسازی لە سێکتەری ئەمنی سیڤیل لە هەرێمی کوردستان. ھەماھەنگ بە ئاراستەی سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا لەم سەردانەدا بەرێز ڤینسنت گۆیلام پۆپیاو، سەرۆکی ئۆفیسی ھەماھەنگی لە ھەولێر لەگەڵ شاندەکە ئامادە بوو ئەم سەردانە وەک ھەنگاوێک بەرەو پێشەوە بۆ قۆستنەوەی دەرفتەکان بۆ ھاوکاری وھەماھەنگی لە نێوان  نیردەی راوێژکاری یەکێتی  ئەوروپا لە عێراق وعێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە ۱ حوزیران ٢٠٢١ بەریز بویک کۆبوونەوەی ئەنجام دا لەگەڵ نوینەرانی  کونسولخانی هەر لەیەک ولاتانی فرنسا،ئەلمانیا، چیک وبولگاریا و کار وباری نیردەکی له هولیر ناساند بەشیوەیەکی گشتی.

 وەک بەشێک لە سەردانەکەی بۆ هەولێر -  سەرۆکی نێردەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا کریستۆف بویک گفتوگۆیەکی پڕ بەرهەمداری لەگەڵ دکتۆر خانزاد ئەحمەد سکرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی حکومەتی هەرێمی کوردستانHCOWA  لە هەولێر کرد.

ئەوان بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد و گفتوگۆیان کرد لەبارەی هاوکاریی دووقۆڵی لەبواری ژنان و ئاشتی و ئاسایشدا . بەڕێز بویک تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە هێزەکانی پولیس و ستایشی پێویستیی چاکسازیی ئاسایشی مەدەنی کرد لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

لە دوایین ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، کریستۆفەر بویک لە لایەن بەڕێز شۆرش ئیسماعیل عەبدوڵا وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا. هەروەها لە کۆبوونەوەکە بەڕێز سەربەست لەزگێن جێگری وەزیر بەشدار بوو.

لە کۆبوونەوە دا بارودۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق و پرسی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان تاوتوێ کرا. بەڕێز بویک ستایشی هەوڵەکانی ئێستای چاکسازی پێشمەرگەی کرد و جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کردەوە بۆ دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش.

هەروەها بەریز بویک بە گرمی پیشوازی لیکرا لەڵایان بەریز رێبەر احمد وزیری ناوخوی هەریمی کوردستان لە وزارەتی ناوخوی هەرێمی کوردستان لە هولێر و بەریز بویک کۆرتەیەک دا لەسەر ئەرکەکانی نیردەکی بو بەرێز وزیری ناوخو و بیروڕایان ئالوگۆرکرد وگفتوگۆیان کرد لەسر باری جاکسازی لە کەرتی پولیسی  هاتووچو.

کۆتایی بە زنجیرە سەردانەکان هات بە دیداری نێوان سەرۆکی  شاندەکە بەڕێز بویک و دکتۆر هێمن هەورامی جیگری سەرۆکی پرلمانی کوردستان لە حکومەتێ هەریمێ کوردستان و گفتوگۆیان کرد لەسەر چاکسازی لە کەرتی ئەمنی سێفیل له هەرێمێ کوردستان هەروەها لەسەر هەماهەنگی هاوبەشێ دووقولێ.

لە هەموو کۆبوونەوەکان دا، هەموو ئەندامانی نێردەکە کە بریتی بوون لە ئەفسەری شیکاری و گەورە راوێژکاری هەماهەنگی کاری چاکسازی لە کەرتی ئاسایش ئامادە بوون بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکان ناسێندران.

بابەتی زیاتر بخوێن لەسەر کۆبوونەوەکان لە سۆشیال مێدیای ناوخۆیی:

 

Two men sitting on chairs talking