دەربارەی یەکێتی ئەوروپا -نێردەی چاودێری هەڵبژاردن
یەکێتی ئەوروپا بانگهێشتکرا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە 10ـی تشرینی یەکەم لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە (.(IHEC ئەرکی نێردەکە پێکهاتووە لە چاودێریکردنی هەموو لایەنەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵسەنگاندنی ڕادەی پابەندبوونی هەڵبژاردنەکان کە بگونجێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانی هەڵبژاردن و یاساکانی عێراقدا.
نێردەکە لەلایەن بەرپرسی چاودێرەکان خاتوو ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە ئەڵمانیاوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
تیمێکی سەرەکی کە لە دوازدە شیکەرەوەی هەڵبژاردن پێکهاتووە، لە 28 ـی مانگی ئاب گەیشتنە عێراق. دەستەی سەرەکی لە بەغدا وهەولێر جێگیرکراون و شیکردنەوە بۆ لایەنەی سیاسی، یاسایی، میدیایی و پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن. تیمە سەرەکییەکە لەلایەن تیمی لۆجستی وئەمنییەوە پاڵپشتی دەکرێن. 20 چاودێری درێژخایەن لە 19 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و نەرویجەوە لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە گەیشتنە عێراق. ئەو دەستەیە لەپارێزگاکاندا چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن و دواتر ڕاپۆرت بۆ تیمی سەرەکی بەرزدەکەنەوە
چەندین دیپلۆماتکاری وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، نەرویج، کەنەدا لەگەڵ شاندێکی ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ئەرکی نێردەی چاودێری هەڵبژاردن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بەهێزتر دەکەن. بە گشتی، نێردەکە پێکهاتووە لە نزیکەی 80 چاودێر. ئەمە یەکەمین نێردەی هەمەلایەنی یەکێتی ئەوروپا- نێرەدەی چاودێری هەڵبژاردنە بۆ عێراق.
چاودێران لە چوارچێوەی بەرپرسیاریەتی خۆیان دەمێننەوە تاوەکو ڕۆژی دوای هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی چاودێری هەموو لایەن و پەرەسەندنەکانی ڕۆژی دوای هەڵبژاردن بکەن.
یەکێتی ئەوروپا- نێردەی چاودێری هەڵبژاردن EU EOM، سەربەخۆیە و هیچ پەیوەندیی نیە بە شاندی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرمانگەکانی عێراق، حکومەتی عێراقی و هیچ دامەزراوەیەکی تری نێودەوڵەتی.
ئەرکی یەکێتی ئەوروپا- نێردەی چاودێری هەڵبژاردن
یەکێتی ئەوروپا- نێردەی چاودێری هەڵبژاردن چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ ئەم لایەنانە دەکات:
- چوارچێوەی یاسایی و جێبەجێکردنی؛
- کارەکانی کارگێڕی هەڵبژاردن؛
- چالاکیەکانی بانگەشەکردن وەکو لایەنی دارایی بانگەشەکردنەکان؛
- ڕۆڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگەی مەدەنی؛
- هەلسوکەوت و رەفتاری میدیا؛
- تۆڕ کۆمەڵایەتیەکان
- بەشداری ژنان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کەمینە نەتەوەییەکان لە پرۆسەکەدا؛
- دەنگدان، ژماردنی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان؛
- ئەو بارودۆخەی کە هەڵبژاردنەکان تێیدا بەڕێوەدەچێت؛
- پرۆسەی سکاڵا و داواکاریەکان؛
مێتۆدی یەکێتی ئەوروپا- نێردەی چاودێری هەڵبژاردن
یەکێتی ئەوروپا- نێردەی چاودێری هەڵبژاردن لە عێراق ئەم پێوەرانەی خوارەوە بەکاردەهێنێت لەکاتی هەڵسەنگاندنی پرۆسەی هەڵبژاردندا:
- ڕادەی بێلایەنی کە لەلایەن ئیدارەی هەڵبژاردنەوە نیشان دراوە؛
- ڕادەی ئازادی لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان بۆ بانگەشەکردن و دەربڕینی بۆچوونەکانیان؛
- دادپەروەریی لە گەیشتن بە سەرچاوەکانی دەوڵەت و حکومەت لە هەموو ئاستەکان لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا؛
- مافی دەنگدانی گشتی بۆ دەنگدەران؛
- ڕادەی دەستگەیشتنی لایەنە سیاسیی و کاندیدەکان بە میدیاکان، بەتایبەتی میدیای دەوڵەت؛
- ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدان، ژماردنی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان،
هەروەها یەکێتی ئەوروپا- نێردەی چاودێری هەڵبژاردن بەدواداچوون بۆ هەر کێشەیەکی تر دەکات کە پەیوەندی بە سروشتی دیموکراسی هەڵبژاردنەکانەوە هەیە بۆ نموونە دۆخی بانگەشەکردن- هەروەها چالاکی ئۆنلاین، و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
یەکێتی ئەوروپا- نێردەی چاودێری هەڵبژاردن بە ماوەیەکی کورت لەدوای هەڵبژاردن بەیانامەیەکی پێشوەخت بڵاودەکاتەوە لەگەڵ ڕاپۆرتی کۆتایی؛ کە لە دوای کۆتایهاتنی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن بڵاودەبێتەوە و ڕاسپاردە و پێشنیاز لەخۆ دەگرێت. ئامانجی ڕاسپاردەکان باشترکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووە و لایەنەکان ناچارناکات بە بەئەنجامدانی، بەڵکو بۆ ڕەچاوکردنە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقەوە.